محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم: فراوانبوونی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌كه به‌ره‌و ناسه‌قامگیری ده‌بات
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانی عێراق له واشنتنه‌وه رایگه‌یاند، به‌هیوام كۆبوونه‌وه‌ی سوودانی و بایدن بڕیاری وای لێده‌ربچێت، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دۆستدابێت. گوتیشی: "فراوانبوونی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌كه به‌ره‌و ناسه‌قامگیری ده‌بات".
محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانی عێراق، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له واشنتنه‌وه رایگه‌یاند، به‌هیواین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و باشتر بچێت.
هه‌روه‌ها ته‌میم راشیگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كان له واشنتن ده‌توانن په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و قۆناغێكی ستراتیژی ببه‌ن، تاكو بتوانین په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات ببه‌ینه قۆناغێكی نوێ، بتوانین له رێگه‌یه‌وه رێكه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی كارا بكه‌ین، به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی حكومه‌تی عێراق بگونجێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه له قۆناغێكدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی كۆده‌بینه‌وه، كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بارودۆخێكی هه‌ستیاردایه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر عێراق و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، به‌هیواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان به زووترین كات كۆتاییان پێبێت.
هۆشداریشی له فراوانبوونی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا و گوتی: ناوچه‌كه به‌ره‌و ناسه‌قامگیری ده‌بات.
داواشی له لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناوچه‌كه كرد، دان به خۆیاندابگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه پارێزراو بێت و رێز له رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگیرێت.