تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی ئەو کچەی لە شوقەیەکی ئیسکان فڕێدرایە خوارەوە دەستگیر کرا

ئەو کچەی لە شوقەیەکی ئیسکان فڕێدرایە خوارەوە
ئەو کچەی لە شوقەیەکی ئیسکان فڕێدرایە خوارەوە

K24 - هەولێر

پۆلیسی هەولێر تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی ئەو کچەی لە شوقەیەکی ئیسکان، لە شاری هەولێر فڕێدرایە خوارەوە، دەستگیر کرد.

ئەو کچەی کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون (شوقەیەکی) ئیسکان، لە هەولێر، لەلایەن دوو گەنجەوە فڕێدرایە خوارەوە؛ بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 17-04-2024، لەلایەن باوکی و برایەکییەوە کوژرا.

عەمید شوان عارەب، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە برای ئەو کچە کە تۆمەتباری سەرەکی کوشتنییەتی، دەستگیر بکەن.