عوسمان عه‌لی: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت بڵێت له عێراقدا هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت بڵێت له عێراقدا هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه؛ ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی توركیایه نه‌ك بۆ عێراق به ته‌نیا، به‌ڵكوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) عوسمان عه‌لی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاتێكی گرنگدایه، به‌تایبه‌ت دوای بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵییه بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌ش داخستنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگ بوو و سه‌لماندی كه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن پێگه‌ی فیدراڵی خۆیه‌تی و پێشوازیلێكردنی به‌ڵگه بوو كه عێراق ناتوانێت هه‌رێمی كوردستان سنووردار بكات.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی گوتیشی، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت بڵێت له عێراقدا هاوسه‌نگی هێز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و وه‌ك چۆن به‌غدا بۆ توركیا گرنگه هه‌ولێریش به هه‌مان شێوه گرنگه.
عوسمان عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی توركیایه نه‌ك بۆ عێراق به ته‌نیا، به‌ڵكوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، به هه‌مان شێوه توركیاش بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه بۆ گه‌یشتنی به ئه‌وروپا.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری وزه و له بواری ئه‌منی و بازرگانییه‌وه بۆ توركیا گرنگه و ئه‌نقه‌ره چاوی له‌وه‌یه له ئایینده‌یه‌كی دووردا سوود له‌م گرنگییه ببینێت.
ناوبراو پێیشی وابوو ڕێككه‌وتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، قه‌ته‌ر و ئیمارات بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه، چونكه ئێران له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دا نییه و ئیمارات و قه‌ته‌ریش په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی پێشبینی كرد، توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره له دژی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان ئه‌نجام ده‌دات. به پێویستیشی زانی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ئه‌و شوێنانه‌ی له باشووری كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، به‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ڕاده‌ستی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، چونكه سوپای توركیا ئه‌و شوێنانه بگرێت، ده‌رچوونی زۆر سه‌خت ده‌بێت.
کەمێک پێش ئێستا (ڕۆژی دووشەممە، 22ـی نیسانی 2024) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ كرا.
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا دێت کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا و دوای کۆبوونەوەیان واژۆیان لەسەر 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد.
لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەکەن.
ئەم سەردانەی ئەردۆغان دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا لە مێژوودا کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، لە کاتێکدا 13 ساڵ لەمەوبەر، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوسا وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا بەشداری کرد لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.