لوبنان ڕەتی دەکاتەوە بۆ هێشتنەوەی پەنابەرانی سووری بەرتیلی وەرگرتبێت

K24 - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی لوبنان رەتی دەکاتەوە بەرتیلی وەرگرتبێت بۆ هێشتنەوەی پەنابەرە سوورییەکان لەسەر خاکی وڵاتەکەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان بڵاوی کردەوە، بەتوندی هەواڵی وەرگرتنی بەرتیل بۆ هێشتنەوەی پەنابەرە سوورییەکان لەسەر خاکەکەمان رەت دەکەینەوە.

نوسینگەی میقاتی ڕاشیگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا بەهیچ شێوەیەک بەرتیلی بە لوبنان نەداوە، بەڵکو ئەوەی هەیە بەخشینی هاوکارییە لەلایەن یەکێتییەکەوە بە بەیروت، کە ئەمە بەگوێرەی یاسای کارپێکراوەکانی لوبنان ئاساییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دووی ئەم مانگە، ئورسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی لوبنانی کرد و بەڵێنی پێشکەشکردنی یەک ملیار یۆرۆی بەو وڵاتە دا.