بەریتانیا ژمارەی سەربازانی لە ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای بەریتانیا، سوپای بەریتانیا 250 سەربازی دیکە رەوانەی ھەولێر دەکات، بەمەبەستی فراوانکردنی رۆڵی بەریتانیا لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ.

رۆڵی سەرەکی ئەو سەربازە نوێیانە، مەشق و راھێنانکردن دەبێت بە هێزی پێشمەرگە، تاوەکوو پێشمەرگە بە تەواوی ئامادەبێت بۆ شەڕی مووسڵ.

بەرنامەی مەشقپێکردنەکەش بریتی دەبێت لە چۆنێتی پوچەڵکردنی مینی چێنراو و دابینکردنی چارەسەری تەندروستی سەرەتایی.

لە سەرەتای شەڕی داعشەوە، بەریتانیا ژمارەیەک راوێژکاری سەربازی لە ھەرێمی کوردستان جێگیر کردووە کە مەشق بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن.