داعش ئه‌م تاوانانه‌ی ئه‌نجامداوه
K24 - هه‌ولێر:
له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، چه‌كدارانی داعش، په‌لاماری شاری مووسڵی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وایان دا، تا ئێستا، ده‌كاته نزیكه‌ی 28 مانگ، رێكخراوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا گرتووه، كه رووبه‌ڕه‌كه‌ی 1783 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
له‌و ماوه‌یه‌دا، داعش، نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاووڵاتی شاره‌كه‌ی له پێكهاته‌كانی كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و كریستیان له سێداره‌داوه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌دا ده‌ژین.
داعش له‌ماوه‌ی 28 مانگدا له مووسڵ، ده‌یان و سه‌دان كه‌سی به بیانووی سه‌رپێچیكردنی بڕیاره‌كانی رێكخراوه‌كه، گووللـه‌بارانكردووه.
هه‌روه‌ها سه‌ری ده‌یان مامۆستای ئایینی بڕیوه، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌كه فتوایان نه‌داوه و ئاماده‌نه‌بوونه بچنه ژێرباری بڕیاری داعش له مووسڵ.
ئه‌مه وێڕای ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنان و گه‌نجانی شاره‌كه، به‌هۆی شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگ، هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ، شێوازی قژتاشین و چه‌ندین بیانوووی دیكه‌ی له‌و شێوه.
له‌ماوه‌ی 28 مانگدا، داعش یاری تۆپی پێی له منداڵانی ئه‌و شاره قه‌ده‌خه‌كردووه و ته‌نانه‌ت منداڵانیشی له‌سه‌ر ئه‌و یارییه ئه‌شكه‌نجه‌داوه.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكرد، به به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدرالی، فرقه‌ی ئاڵتوونی و دژه تیرۆری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، به گوێره‌ی پلانه‌كه‌ش، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، به‌سه‌ر شه‌ش میحوه‌ری سه‌ره‌كی دابه‌شكراوه.
وه‌ك سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان ئاشكرایانكردووه، نزیكه‌ی 5 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ناو شاره‌كه‌دا ماون، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 سه‌د چه‌كدار له به‌ری چه‌پ و 4 هه‌زار و 3 سه‌د چه‌كداره‌كه‌ی دیكه‌ش، به‌ره‌و به‌ره‌ی راستی شاره‌كه، پاشه‌كشه‌یان كردووه.