به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی داقووق: به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك 9 كه‌س كوژران
K24 - هه‌ولێر:
عه‌قید پۆڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی داقووق، رایگه‌یاند كاتژمێری 5:20 خووله‌ك، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به ئاسمانی داقووقدا ده‌سووڕانه‌وه، له‌كاتی سووڕانه‌وه‌ی ئه‌وانیش بۆبمێك له سه‌نته‌ری قه‌زاكه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س شه‌هید و نزیكه‌ی 17 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی گوته‌كانی عه‌قید پۆڵا، ته‌واوی قوربانییه‌كانی ژن و منداڵن.
عه‌قید پۆڵا، رایگه‌یاند، رووداوێكی هاوشێوه تازه‌خوورماتوو روویداوه و تا ئێستاش نازانرێت ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه سه‌ر به كام لایه‌نن، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له خوورماتوو بۆمبه‌كه به‌ر خانووێكی قوڕ كه‌وتووه كه ئاڵای هێزه‌كانی حه‌شدی له‌سه‌ر هه‌ڵكرابوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌وان گومانییان هه‌یه له‌وه‌ی فڕۆكه‌كان به هه‌ڵه ئه‌و دوو شوێنه‌یان كردبێته ئامانج و ده‌ڵێت: "دوای نه‌مانی ده‌نگی فڕۆكه‌كان به ئاسمانی شاره‌كه، بۆردومانه‌كانیش نه‌مان".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆچكه‌ی داقووق رایگه‌یاند، له ئێستادا برینداران گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.