مۆرینهۆ واین روونی ده‌فرۆشێت و شوێنگره‌وه‌شی دیاری كردووه
به گۆێره‌ی تۆڕێكی هه‌واڵی ئیسپانیا، واین روونی له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ڕوات و ئه‌نتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید شوێنی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 ئۆكتۆبه‌ری 2016، تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆ داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه كه واین روونی بخه‌نه لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان، سه‌ره‌ڕای سه‌ختی گواستنه‌وه‌شی، به‌ڵام مۆرینهۆ پێداگیری له‌سه‌ر كڕینی گریزمانی هێرشبه‌ری فره‌نسی كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ گله‌یی له به‌رگری لای راستی یانه‌كه‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستنیشانی گواستنه‌وه‌ی شیمۆن كۆڵمانی به‌رگریكاری ئیرله‌ندی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن و فابینۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی مۆناكۆ كردووه.
مانچێسته‌ر یونایتد به‌ده‌ستپێكێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات، له 9 یاری، ته‌نیا 14 خاڵی كردۆته‌وه، دوایین شكستی یانه‌كه به 4 گۆڵی بێ‌وڵام به‌رامبه‌ر چێڵسی بوو، هێرشبه‌رانیش تا ئێستا به ئاستی خراپ ده‌ركه‌وتوون.