فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتوونی هۆكارى سستى پێشڕه‌وى سوپا ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ به‌رواری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتوونی دژه تیرۆری عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 سه‌باره‌ت به سستی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان له هه‌ندێ گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی شاری موسڵ رایگه‌یاند، موسڵ شارێكی گه‌وره‌یه و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌شی زۆری ماوه‌ته‌وه و ده‌رنه‌چووه و بۆیه پارێزگاریكردن له هاووڵاتیان و هێزه‌كانمان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌مه‌ش وايكردووه پێشڕه‌وييه‌كان سست بن.
فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتوونی دژه تیرۆری عێراق ئاماژه‌ی به كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری خۆكوژی داعش له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی موسڵدا كرد.