داشكاندن بۆ ئۆتۆمبێلی كۆری و ئێرانی دەكرێت

نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ 500 ھەزار دینار كەمكرایەوە

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای گشتی بازرگانی ئوتۆمبێلی عێراق رایگه‌یاند، داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م ئوتۆمبێله‌ ئیرانییه‌كان و به‌شێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ كۆرییه‌كان ده‌كات.

ئه‌حمه‌د یاسین به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ داشكاندن بۆ ئوتۆمبێله‌ ئێرانیه‌كان له‌ مۆدێله‌كانی 2016 و 2017‌ بكه‌ن، هه‌روەها نرخی تابلۆی ئوتۆمبێلیش  بۆ 500 هه‌زار دینار دابشكێنن.

 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌ ئاماژەی بەوەشكردوە،‌ به‌ رێژه‌ی 5% داشكاندن بۆ ئوتۆمبێله‌ كۆرییه‌كان له‌ مۆدێله‌كانی 2015 و 2016 ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌‌ ره‌خنه‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌گیرێت كه‌ رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی ده‌دات، چونكه‌ كوالیتیان نزمه‌.