له پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه فێدرێر و مارای بردیانه‌وه
له پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه، قۆناخی یه‌كه‌میان به ئاسانی تێپه‌ڕاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئاندی مارای و رۆجێ فێدرێر سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 كانوونی دووه‌می 2017، له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه بۆ ئاستی پیاوان، ئاندی مارای تێنسزانی به‌ریتانیا و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهانی به 3 سێتی بێ‌وڵام له ئیلیا مارشینكۆی تێنسزانی ئۆكرانی برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش (7 ـ 5)، (7 ـ 6) و (6 ـ 2) بوون.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، رۆجێ فێدرێری تێنسزانی سویسرا به 3 سێت به‌رامبه‌ر سێتێك له یانه‌ی یۆرگن میلزه‌ری تێنسزانی نه‌مسایی برده‌وه.
هه‌ر له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له (كی نیشیكۆری ژاپۆنی، تۆماس بیردیچی چیكی و ستان ڤاڤرینكای سویسری بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ركه‌وتن.
بڕیاره له دڕێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 11:00 نۆڤاك جۆكۆڤیچ رووبه‌ڕووی فێرناندۆ ڤێرداسكۆی ئیسپانی ببێته‌وه، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا عومه‌ر جسیكای ئوسترالی و داڤید فێرێری ئیسپانی به‌یه‌ك بگه‌ن.
پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه كه پاڵه‌وانییه‌تیی میلبۆرن ـیشی پێ ده‌گوترێت ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی پاڵه‌وانێتیه‌کانی تێنسی سه‌رزه‌وییه و یه‌که‌مین زنجیره‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌کانه که به "گراند سلام" ناسراون.
پاڵه‌وانییه‌تی میلبۆردن بە یەکێک لە کۆنترین پاڵەوانێتیەکانی جیهان دادەنرێت و پاڵەوانێتی ئەمساڵیش پاڵەوانێتی ژمارە 106ـهەمینە.
ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه 22 هەزار خاڵی لەسەرە، هەر یارییەک لەسەر ئاستی پیاوان بۆ بردنەوە سێ کۆمەڵەی پێویسته، بۆ کچانیش دوو کۆمەڵەیە.