بەشداری گەنجان لە پڕۆسەی سیاسی لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت

"دەبێ لێپرسراوانە بچینە ژێر كێشەكانەوە بۆ ئەوەی دۆخێكی جیاواز دروست بكەین"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

رۆڵی گەنج لە پرۆسەی سیاسی زۆرجار بووەتە جێگەی پرسیار، زۆرجاریش خودی گەنجان گلەیی لەوە دەكەن كە وەك پێویست رۆڵیان پێنادرێت و ناھێڵدرێت لە ناوەندە سیاسییەكان رۆڵیان ببینن، ھەندێك پێیان وایە كە خودی گەنجان كەمتەرخەمن و ھەندێك لە لێكۆڵەرانیش لەو باوەٌەدان كە متمانەیەكی ئەوتۆ بە گەنج نەدراوە تا بتوانێت رۆڵی خۆیی  لە كایەی سیاسی بگێرێت.