ژمارەیەك كۆڵبەری رۆژھەڵاتی كوردستان دەكەونە ژێر بەفر
K24 - ھەولێر
ژمارەیەك كۆڵبەری رۆژھەڵاتی كوردستان لەناوچەی بێورانی سەردەشت كەوتوونەتە ژێر رەنووی بەفر،و تاكوو ئێستاش سێ كۆڵبەر بێ سەروشوێنن، ھاوكات بەھۆی زۆری بەفربارین رێگەی سەدان گوندی رۆژھەڵاتی كوردستان گیراوە،و كاریگەری لەسەر ژیانی ئاسایی خەڵك داناوە.