به‌رپرسێكی سوپای عێراق: هیچ هێزێكی عێراقی له ئیبراهیم خه‌لیل و پێشخابوور بڵاوه‌یان پێنه‌كراوه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، له ئێستادا خه‌ریكه هێزه عێراقییه‌كان له "باكووری مووسڵ" پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له زومار هێرشی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان تێك‌شكاند و به توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كانییان دانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، هێزێكی زۆری عێراق و حه‌شد له ناوچه كۆكرابوونه‌وه، به‌ڵام ئێستا ورده ورده پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه، گرفته سه‌ربازییه‌كان چاره‌سه‌ركراون و شه‌ڕیش راوه‌ستاوه، له ئێستاشدا گفتوگۆ ده‌ستیپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی ناوچه "جێناكۆكه‌كان" و خاڵه سنوورییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن.
سه‌عدون دلێمی، رائید له پۆلیسی فیدرالی به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، كه هه‌فته‌ی رابردوو هاتنه شوێنه‌كه، ئێستا ورده ورده پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
دلێمی روونیشی ده‌كاته‌وه، پرۆسه‌ی پاشه‌كشه‌كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت و گرووپ گرووپ هێزه‌كان به چه‌كه‌كانیانه‌وه شوێنه‌كه جێده‌هێڵن، ته‌نها هێزێكی پێویستی سوپای عێراق ده‌مێنێته‌وه، بۆ پاراستنی ناوچه‌كه.
هێنانی ئه‌و هێزه‌ش بۆ ناوچه‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكشكاندنی هێرشه‌كانییان بۆ ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و زیانێكی زۆرییان پێگه‌یشت.
دواتر دانوستان و گفتوگۆ ده‌ستیپێكرد بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌و ناوچانه بگه‌نه رێككه‌وتنێك، به‌ڵام تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان به ته‌واوی نه‌خراونه‌ته روو.
عه‌قید ئه‌حمه‌د جبووری، له سوپای عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، تا ئێستا سوپای عێراق له خاڵه سنوورییه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل له‌گه‌ڵ توركیا (باكووری كوردستان) و پێشخابوور له‌گه‌ڵ سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، بڵاوه‌یان پێنه‌كراوه.
كه‌مێك پێش ئێستاش په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل رایگه‌یاند، هیچ هێزێكی عێراقی نه‌هاتووه‌ته شوێنه‌كه.
ره‌حیم شه‌مه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه، بڕیاره هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، به سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له نزیك پێشخابوور بڵاوه‌یان پێبكرێت.
شه‌مه‌ری راشیگه‌یاندووه، به گوێره‌ی به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كه، هه‌شت ناوچه‌ی جێناكۆك هه‌ن له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، به هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵ - القدس العربی