پەرلەمانی سوید رەوشی عەفرین تاوتوێ دەكات
K24 - ستۆكۆڵم
هێرشی سه‌ر عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه، كه تائێستا وڵاتە زلھێزەكان لێی بێدەنگن، رێكخراوه‌كانی كۆمەڵی مەدەنی و رەوەندی كوردی لە ئەوروپا و ئەمریكا بە خۆپێشاندان و فشاری مەدەنی داوای ھەڵوێست لە جیھان دەكەن، له په‌رله‌مانی سوید دانیشتنێكی فه‌رمی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی خەڵكی سڤیل و راگرتنی ئه‌و هێرشانه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتە رێكخرا.
ئامینه كاكه باوه، یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتاره كوردانهیە كه ده‌نگی خه‌ڵكی عه‌فرینی گه‌یانده په‌رله‌مانی سوید، ئەو داوا كاربوو وڵاتی سوید له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن توركیاوه بێ ده‌نگ نه‌بێ، ئامینە بە كوردستان24 گوت: "فشاری زۆرمان لەنێو پەرلەمانی سوید دروستكرد، بۆیە ئەوەی سوید لەسەر ھێرشكردنە سەر عەفرین و پێشێلكارییەكان بێتە دەنگ، ھەروەھا ئەو بابەتە لە یەكێتی ئەوروپا بورژێنێت".
ھەر لەسەر ئەو باسە، جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌منتاری سوید له فراكسیۆنی پارتی ژینگه‌ی سوید دەڵێت: "پێویستە داوای راگرتنی شەڕ بكەین، دەبێ فشار بكەین بۆ ئەوەی ئەردۆغان و حكومەتەكەی لە بەرامبەر ھێرشكردنە سەر عەفرین شەرمەزار بكرێت، دەتوان وەك فشار باڵیۆزی سوید لە توركیا بكێشینەوە، بەو مانایەی نیشانی بدەین كە دژی ئەو تاوانەین كە حكومەتی توركیا دژی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامیدەدات".
په‌رله‌مانتاره سویدییه‌كان، وێڕای په‌رله‌مانتارانی كوردی ناو په‌رله‌مانی سوید ده‌نگی كوردیان جارێكی دیكه به‌رز كرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ر هێرشی داگیركه‌رانی كوردستان بێ ده‌نگ نه‌بوون، ئه‌وان خوازیاربوون، ده‌وڵه‌تی سوید له به‌رامبه‌ر هێرشی توركییا بۆ سه‌رخاكی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بێ و پشتی لە كورد نەكات.