سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران رێڕه‌وی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌گۆڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پێده‌چێت دوای رۆژی 4/11/2018 ئێران گۆشه‌گیر بكرێت له بازاڕی جیهانی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌وه‌ش ئه‌و واده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغی نوێی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر تاران‌دا دیاریكراوه، سزادانی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت (ئۆپیك) له‌وانه‌یه گوڕێكی زیاتر به یه‌كه‌م دانیشتنی برێنت بدات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و بڕه نه‌وته بكاته‌وه به‌خێرایی كه بازاڕه‌كانی جیهان رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی قۆناخی دووه‌می سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنرێت، ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت بایكۆتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌یان كرد، وه‌ك هیندستان، كۆریای باشوور و چین، هه‌روه‌ها وڵاتانی دیكه‌ی ئاسیا. عێراقیش ده‌ڵێت، نه‌وتی خاوی كه‌ركووك له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا راده‌گرین و ناینێرین بۆ ئێران، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا بڵاویكردبووه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی مانگی ئایاری رابردووی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 و سه‌رله‌نوێ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر تاران‌دا، هه‌ڵوێستی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقی قورس كردووه، چونكه ئابووری وڵاته‌كه‌ی سه‌قامگیر نییه و تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران.
كه‌ركووك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كیڵگه نه‌وتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ساڵی رابردوو پاش ئه‌وه‌ی پارێزگاكه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی به چاودێری سوپای پاسداران راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق كرا، به‌غدا ده‌ستیكرد به ناردنی نه‌وت له‌و شاره‌وه بۆ ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا هه‌مان بڕی نه‌وت له باشووری وڵاته‌وه وه‌ربگرێته‌وه.
ریك بێری، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا مانگی رابردوو گووتی: "ئیداره‌ی تره‌مپ لێكۆڵینه‌وه له كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه كۆگاكراوانه‌ی بۆ حاڵه‌تی فریاكه‌وتن دانراوه ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی شوێنه‌واری ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌كاندا بكاته‌وه كه جێیده‌هێڵێ، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ردا په‌نا بۆ گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی بڕه كه‌مكردووه‌كه بكه‌نه‌وه تا بازاڕی نه‌وت سه‌قامگیر بێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "رۆژانه نزیكه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك ده‌گاته بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق رێگه به‌ناردنی له رێگه‌ی بۆرییه نه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بدات".
سه‌ره‌ڕای نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، نرخی نه‌وت له دوا مامه‌ڵه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت سزاكانی سه‌ر ئێران فشار بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان درووست بكات، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ئه‌م هه‌فته‌یه رووبه‌ڕووی زیان بوویه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شه‌پۆلێكی فرۆشتنی پشكه‌كان و ترس له‌باره‌ی شه‌ڕی بازرگانییه‌وه بوو".