كه‌سێكی دیكه له ده‌ربه‌ندیخان تووشی كۆرۆنا بوو
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنای راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: لە بەردەوامی پشکنینەکان یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، كه پیاوێکی تەمەن 28 ساڵە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە.
هه‌ر ئه‌مشه‌و، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندبووو دوو كه‌سی دیكه له هه‌ڵه‌بجه تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی پێشووی وه‌زاره‌تدا هاتبوو، كه دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵ له هه‌ڵه‌بجه تووشی كۆرۆنا بوون، كه بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، 11 تووشبووی كۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ژماره (51)ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتبووه (332) تووشبوو، لەناویاندا (4) مردن هەیە و (198) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. به زیادكردنی دوو حاڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه و یه‌ك تووشبووه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێم گه‌یشته (335) كه‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ش هه‌ڵكشا و به هه‌ژماركردنی (11) چاكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره‌كه گه‌یشته (209) چاكبووه‌وه.