کۆرۆنا بازاڕی کتێبفرۆشانی لە سلێمانی لاواز کردووە

کتێبفرۆشێک لە رێگەی ستراتیژییەکی نوێ خەڵک هاندەدات بەردەوامبن لە کتێبخویندنەوە

K24 - سلێمانی

ئەو بازاڕەى سلێمانی، کە رۆژانێک زۆرترین جوڵەى کڕیارانى کتێبى تێدا بەدیدەکرا، ئیستا بەهۆى کاریگەرییەکانى کۆرۆنا و گوزەرانى هاووڵاتییان چۆڵ بووە، بۆیە کتێبفرۆشێک ستراتیژییەکی نوێی پەیڕەو کردووە هەم بۆ فرۆشتنی ژمارەیەکی زیاتری کتێب، هەم بۆ سوودگەیاندن بە هاووڵاتییان.

محەمەد عەتا، کتێبفرۆشە و بۆ ئەوەى کتێب بگەڕێنێتەوە دەستى خوێنەر، بڕیارى هەراجکردنى بەشێکی کتێبەکانی داوە.
ئەو، هێندە ئاشقى خوێندنەوەی پەرتووکەکانە، کە هەر دەرفەتێکى بچووکى بۆ بڕەخسێت، خۆى لە خوێندنەوەیان بێبەش ناکات.

بەپێی پلانەکەی، محەمەد زیاتر داشکاندن بۆ ئەو کتێبانە دەکات، کە لە رووى فیکر و پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیەوە زیاتر خزمەت بە هاووڵاتییان دەکات.

محەمەد باسی ئەو کتێبانە دەکات کە بە هەرزان دەیانفرۆشێت بۆ ئەوەی خەڵک سوودمەند بن و دەڵێ "هەشت کتێب رۆمانن و دوو کتێبیش بابەتی گەشەپیدانی مرۆیین، سێتی سێیەم فێرکاریی زمانی ئینگلیزییە، بۆ ئەو کەسانەی ئێستا لەماڵەوەن، واتا دەتوانن لە ماڵەوە خۆیان فێری زمانێکی تازە بکەن، هەموویان 16 کتێبن بە 16 هەزار دینار".

کۆرۆنا وایکردووە تەنانەت کتێبەکانیش زۆرتر بەشێوازى گەیاندن بفرۆشرێن و بگەیەنرێنە دەست خوێنەران، بەڵام ئەوەى کتێبفرۆشان دەیخوازن، کۆتاییهاتنى ئەم بارودۆخەیە کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا دروست بووە، بۆ ئەوەى هاتووچۆى خوێنەران جارێکى دیکە گوزەرەکەیان پڕبکاتەوە.

هـ.ر.