كەسێكی دیكە لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
K24 - سلێمانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسێکی دیکەی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
د. ئازاد ھەورامی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا"
ئاماژەی بەوەشدا: "تووشبووەکە نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵ بووە".
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ راشیگەیاند، پێنج پزیشكی نەخۆشخانەکەیان ئێستا هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و تەنها یەک پزیشك ماوە چاودێری نەخۆشەکان دەکات. وەكخۆی باس دەكات "کەمی کارمەندانی تەندروستی گرفتی بۆ نەخۆشخانەکە دروست کردووە".