سوپای پاسداران ھەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات
K24 - ھەولێر
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی به‌رامبه‌ر ئه‌مەریكا ده‌كات.
حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له میانه‌ی مه‌راسیمی ساڵڕۆژی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپاكه له پارێزگای ته‌ورێز رایگه‌یاند "قاسم سوله‌یمانی رێبازێكه و كوشتنی ئه‌و كۆتایی نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه بۆ جیهان".
سه‌لامی راشیگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئه‌ركێكی قورس له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه و ده‌بێت به هێزی به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و هزری هه‌ژموونه پوش و په‌ڵاشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بخه‌ینه چاڵێكی قوڵ، ئه‌مه‌ش كاری كۆمه‌ڵگه‌ی زانستی و زانكۆكانی ئه‌م پارێزگایه‌یه".
ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس تێدەپەڕێت، كە 3/1/2020 لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكا كرانە ئامانج.