رێكخراوی تەندروستی جیهانی ناوی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی گۆڕی
K24 - هەولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، ئهمڕۆ بڵاویكردهوه، بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە زمانی نەژادپەرستی، بڕیاڕدرا ناوی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون (Monkeypox)بۆ "Mpox" بگۆڕدرێت.
لە راگەیەندراوێکی رێكخراوی (WHO)، ئاماژە بەوە کراوە، دوای گۆڕینەوەی بیروڕا لەگەڵ پسپۆرە نێودەوڵەتییەکانی بواری تەندروستی لهبارهی گۆڕینی ناوی ڤایرۆسی ئاوڵهی مهیموون، وڵاتانی ئەندام رادەسپێردران کە ناوی Mpox لە ئاوڵەی مەیموون بنێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ئهو كاتهی كه پەتای ئاوڵەی مەیموون بڵاوبووەوە، هەواڵی بەکارهێنانی تۆمەتی رەگەزپەرستانە پێوهی لكێندرا، لە ماوەی یەک ساڵ کارکردن لەسەر گۆڕینی ناوی ئهو پهتایه، Mpox وەکو ناوێکی هەڵبژێردراو لهمهودوا بەکاردەهێندرێت.
ئاوڵەی مەیموون، بە یەكێک لە نەخۆشە دەگمەنەکان ناسراوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1970 لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات دەستنیشانکرا.
دوای دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە لە مەیموون لە ساڵی 1958، ناوی "ئاوڵەی مەیموون"ی لێنرا.