عارف روشدی بیرەوەرییەکانی لە کتێبی "رۆژانی خەبات"دا بڵاودەکاتەوە

کتێبی "رۆژانی خەبات"
کتێبی "رۆژانی خەبات"

K24 - هەولێر

عارف روشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، یاداشت و بیرەوەرییەکانی خۆی لە کتێبی "رۆژانی خەبات"ـدا بڵاوکردنەوە.

کتێبەکە لە چاپخانەی رۆژهەڵات - هەولێر دەرچووە و تێیدا عارف روشدی باس لە بیرەوەرییەکانی خۆی لە سەردەمی راپەرین و رووداوەکانی، شەڕی ناوخۆ، هەروەها رووداوەکانی ناو یەكێتی و چەند بابەتی دیکە دەکات.

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان چەند دێرێکی لەبارەی کتێبی "رۆژانی خەبات" نووسیوە و، باسی لە کەسایەتی و خەباتی عارف روشدی کردووە. هاوکات ڕای خۆی لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەی خستووەتەڕوو.

میرانی نووسیویەتی، "هەستمکرد لە نووسینەوەی (رۆژانی خەبات)ـدا، عارف روشدی پابەندبووە بەو مەسەلە عەرەبییە (لا کل ما یعرف یقال، ولا کل ما یقال صحيح)، کە ئەمەیش دەبێت رەوشت و ئاکاری خەباتکارە مەبدەئییەکان بێت".

عارف روشدی لە کتێبەکەیدا کە لە 368 لاپەرە پێکهاتووە، قەبارەکەی (17 سم x 23 سم)ـە؛ ژمارەیەک وێنە، نووسراو و بەڵگەنامەی سەردەمی راپەرین و رووداوەکانی شەڕی ناوخۆی بڵاوکردووەتەوە.