کتێبێک دەربارەی هونەری شێوەکاری بڵاوکرایەوە

چاپکراوی نوێ
چاپکراوی نوێ

K24 - هەولێر

لە درێژەی کارو چالاکییەکانیدا، یەکێتی نووسەرانی کورد لقی کەرکوک، کتێبێک دەربارەی ئەزموونی شێوەکار فایەق رەسول بەناوی "جێماوەکانی یادەوەری" کە لەنووسینی نووسەر خۆیەتی لە مەڕاسیمێکدا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاداری 2024، فایەق رەسول، نووسەر شێوەکار دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبی "جێماوەکانی یادەوری" بە کوردستان24ـی راگەیاند، جێماوەکانی یادەوری یەکێکە لەو کتێبانەی کە هەموو تابلۆکانم لەخۆی دەگرێت لەو 10 ساڵەی کۆتاییدا، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو کارەکانم نییە، چونکە من کارم زۆرە.

بەگوتەی ئەو سەرەتا کتێبەکەم لە سلێمانی پێشکەش کرد، ئێستاش بەنیازم لە کەرکوکیش لە مەڕاسیمێکدا کتێبەکە پێشکەش بکەم.

نووسەر دەڵێت: "چەند تابلۆیەکم لەگەڵ خۆم هێناوە تا نمایشی بکەم، دەربارەی کتێبەکەشم چەند کۆپییەکم هێناوە بۆ کوردستان، بۆ سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و دهۆک، کتێبەکە زیاتر بۆ زانکۆ و دۆست و هاوڕێکانمە".

شێوەکار فایەق رەسول خەڵکی شاری کەرکوکە و ماوەیەکی زۆرە لە دەرەوەی وڵات دەژی، خاوەن چەندین پێشانگای هاوبەش و تایبەتە و ئێستاش لەکاری هونەری بەردەوامە.