عەباس غەزالی: ناوی جەمشید عەندەلیبی بۆ هەمیشە لە ناو دەنگ و سۆزی نەیدا دەمێنێتەوه
K24 - هەولێر:
عه‌باس غه‌زالی که‌سایه‌تی دیاری رۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژه‌نیاری به‌ناوبانگی کورد مامۆستا جەمشید عەندەلیبی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه: ناوی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی بۆ هەمیشە لە ناو دەنگ و سۆزی نەی و ئاوازەکانیدا دەمێنێتەوە.
هه‌روه‌ها غه‌زالی ده‌ڵێت: "هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی بواری موزیكی خه‌مباركرد و ئێمەی گەڕاندەوە بۆ 54 ساڵ لەمەوبەر".
هه‌روه‌ها عه‌باس غه‌زالی له په‌یامه‌كه‌یدا گوتیشی، جەمشید عەندەلیبی لە تەمەنی 12 ساڵیدا یەکەم مەشقی راهێنانی موزیكی لای مامۆستا حەسەنی کامکار دەستپێکرد و دواتر بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە، شوێنپەنجەی بەسەر موزیكی کوردی و ئێرانی‌دا دیار بوو.
ده‌شڵێت: "وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو خزمەتانەی بە هونەر و بەتایبەتی موزیكی کوردی کردووە، ئەم کۆچە ناوادەیە بە خەسارەتێکی گەورە دەزانین و بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند و هونەرپەروەری عەندەلیبی و هاوڕێیانی و هەموو هۆگرانی موزیك و هونەری کوردی دەکەین و دڵنیاین یاد و ناوی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی، بۆ هەمیشە، لە ناو دەنگ و سۆزی نەی و ئاوازەکانیدا دەمێنێتەوە".
رۆژی 5-3-2024، جەمشید عەندەلیبی، ئاوازدانەر و ژەنیاری بەتوانای ئامێری نەی لە تەمەنی 66 ساڵیدا بەهۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دواییکرد.
جەمشید عەندەلیبی 3-3-1956 لە شاری سنە لەدایکبووه، لە تەمەنی 10 ساڵیدا لە ناوەندی هونەر و میوزیکی سنە لای مامۆستا حەسەن کامکار فێری ئامێری ئەکاردیۆن بوو، دواتر بووە ئەندامی گرووپی ئۆرکێسترای سنە.