برینه ساڕێژنهكراوهكان به‌ڵگه فیلمێكی كوردستان24 له‌باره‌ی ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی به‌هۆی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كانی عێراق و هێرشی چه‌كدارانی داعش، روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، كوردستان24 به‌ڵگه فیلمێكی به‌نێوی (برینه ساڕێژنهكراوهكان) به كۆمه‌ڵێك داتا و زانیاری ورد بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به بڕیارێك له هه‌وڵدایه كه‌مپه‌كان به زۆره‌ملێی دابخات و خه‌ڵكه‌كه‌ی به زۆر بگه‌ڕێنێته‌وه ناوچه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكی نێو كه‌مپه‌كان به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاڵۆزیی و نه‌بوونی سه‌قامگیری له ناوچه‌كانیان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق چیتر هاوكاریی ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپانه ناكات و ته‌نیا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌م به‌ڵگه فیلمه‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری ورد و به‌ڵگه‌دار ده‌خرێته به‌رده‌ست: