لە فەرەنسا ژمارەیەک کورد بە پارەدارکردنی پەکەکە تۆمەتبارکران

K24 - هەولێر

ڕۆژی هەینی، دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند لە دۆسیەکانی دژە تیرۆر لە پاریس، تۆمەتی پارەدارکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، ئاراستەی حەوت کورد کرد.

 بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە، ئەم پیاوانە کە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵدایە، هەروەها نووسینگەی نوێنەرانی نیشتمانیی فەرەنسیی دژە تیرۆر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ئەوکەسانە تۆمەتبارن بە پێکهێنانی باندێکی تاوانکاری تیرۆریستی و پارەدارکردنی تیرۆر.

 بەپێچەوانەی داواکاریی نوێنەرانی نیشتمانیی فەرەنسیی دژە تیرۆر، هەموویان خراونەتە ژێر چاودێری دادوەرییەوە.

 پارێزەر سوفیان عەلی کە بەرگری لە یەکێکیان دەکات، بریارەکەی دادوەر "بڕیارێکی گونجاوە".

 ئەنقەرە و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی، پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"یان بە ڕێکخراوێکی "تیرۆریستی" ناساندووە.