چالاكوانان (مایینێك) له رانیه‌وه بۆ نه‌شته‌گه‌ریی ده‌گه‌یه‌ننه هه‌ولێر
K24 - رانیه:
دوای مانەوەی بۆ ماوەی یه هەفتە بە قاچ شکاوی، تیمێکی خۆبەخش ئاژەڵێکی (مایین) لە رانیەوە بۆ نەشتەرگەریی رەوانەی هەولێر دەکەن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له رانیه رایگه‌یاند، ئەو (مایین)ـە ماوەی هەفتەیەک دەبوو بە قاچ شکاوی لە نزیك گوندی میرەبەگ لە سنووری ناحیەی حاجیاوا، جێهێڵرابوو و خاوەنەکەی بەرەڵای کردبوو.
بە گوتەی سەعدی تەیب، چالاکی مەدەنی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 30ی حوزه‌یرانی 2019، تیمێکی خۆبەخشیان بۆ رزگارکردنی ژیانی ئەو ئاژەڵە، لە چەند پزیشك و یاریدەدەرێکی ڤێتێرنەری پێکهێناوە و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە.
بە گوتەی ناوبراو، مانەوەی ئاژەڵەکە بەو شێوەیە جەستەی تەواو لاواز کردووە، وه‌ك باویشه ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه به شكانی قاچ ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
بەهۆی ئەوەش لە سنووری راپەڕین تا ئێستا نەشتەرگەریی بۆ هەڵبەستنەوەی شکاوی ئیسقانی ئاژەڵان ناکرێت، ئەوان هەڵساون بە ڕەوانەکردنی بۆ هەولێر تا نەشتەرگەری بۆ بکرێت و ژیانی ڕزگار بکرێت.
یه‌كێك له چالاكوانه خۆبه‌خشه‌كان، به‌ناوی ئیدریس ده‌رگه‌ڵه‌یی، له باره‌ی رووداوه‌كه نووسیویه‌تی: "له رێگه‌ی برایه‌كم به‌ناوی یوسف كه له كه‌نه‌دایه، له بوونی ئه‌و ماینه قاچ شكاوه ئاگاداركرامه‌وه، كه له گوندی میره‌به‌گی ناحیه‌ی حاجیاوا بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، رێكخراوه پارێزه‌رانی ئاژه‌ڵ له كوردستان داوایان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی ڤێتێرنه‌ری، كه له دكتۆر سه‌عید و دكتۆر عه‌لی و یه‌كێك له دانیشتووانی گونده‌كه به‌ناوی فه‌رهه‌نگ فه‌تاح، پێكهاتوون، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كردووه و ره‌وانه‌ی هه‌ولێریان كردووه.