به وێنه.. له چوار قوڕنه رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی قوربانیانی بۆردومانه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو
K24 – رانییه:
نیوه‌شه‌وی رابردوو، ته‌رمی كچێك و باوكی به ناوه‌كانی كوێستان عه‌بدوڵڵا مینه و عه‌بدوڵڵا مینه ئاڵی، كه دوێنێ له گوندی به‌ردكوڕانی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له ئاكامی بۆردومانی توركیا گیانیان له‌ده‌ستدابوو، گواسترانه‌وه بۆ چوارقوڕنه.
دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كچ و باوكه، له‌گه‌ڵ كوڕێكی دیكه‌ی هه‌مان خێزان، ته‌رمه‌كانیان له گۆڕستانی گەڕەکی ڕاپەڕینی چوارقوڕنە بەخاک سپێردران و لەمزگەوتی غەزالی ناوچه‌كه پرسەیان بۆ دانرا.