كۆچی كوردان
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كان رایگه‌یاند، ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی له باكووری سووریا ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بهێڵن و ئاواره بن.
كاتژمێر 04:00ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێ كرد.
هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان(باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات) دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا له ناوچه كوردستانییه‌كانی باكووری سووریا بكشێته‌وه و تره‌مپ رایگه‌یاند، چیدیكه له‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام نابین و توركیا كاری كورده‌كان ته‌واو ده‌كات و به‌رپرسیارێتیی زیندانیانی داعش و رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆری داعش، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
هێرشه‌كه‌ی توركیا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.