مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت

رۆژی سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24ی ئاشکرا کرد، رۆژی سێشەممە مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێن.

راشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوو، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/9/8 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت.

 

H.J