مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 كۆتاییھات

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكات.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، ئەمڕۆ سێ شەممە 21/5/2019 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ھەربەپێی ئەو خشتەیە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە 22-23/5/2019 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

دوێنێ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەت كۆتایی پێھات و لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران، پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی راگەیاندبوو "وەزارەت گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە لیستی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ ئامادە بكەن و بینێرن، ئەگەر بەغدا پێش جەژنی رەمەزان بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت".