گازپرۆم نەفتی رووسی له هه‌رێمی كوردستان په‌ره بە كاره‌كانی ده‌دات
K24 – مۆسکۆ:
ئه‌لیكسانده‌ر دیبال، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گازپرۆم نەفتی رووسی بۆ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24دا رایگه‌یاند: "تا ئێستا 23 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان له بیره نه‌وته‌كانی سه‌رقه‌ڵا به‌رهه‌مێناوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای گازپرۆم نەفتی رووسی له‌باره‌ی ئاینده‌ی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێستا سه‌رقاڵی گه‌شه‌پێدانی ده‌رهێنانین له بیره نه‌وته‌كانی شاكه‌ل؛ ئاسۆی كاركردنمان وه‌هایه كه به‌نیازین گه‌لێ ساڵی تر له هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ین".
ئاشکراشیکرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوكاری هه‌رێم بین، ده‌بێت بوارمان هه‌بێت وه‌به‌رهێنان بكه‌ین، چه‌ندی زیاتر ده‌رهێنانی نه‌وت بكه‌ین، هێند باشتر ده‌توانین پاڵپشتی پرۆژه‌كانی هه‌رێم بكه‌ین".
ئاماژەئ بەوەشدا، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم له هه‌ماهه‌نگیداین، هیوادارم له داهاتوودا له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابوری سانت- پیته‌ربورگ له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم باس و خواسی چڕ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی كاروچالاكی هاوبه‌شمان، هه‌م له بواری وه‌به‌رهێنان هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین.
H.J