ئارامكۆ له زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت دڵنیایی ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە رایگەیاند، "تا كۆتایی ئه‌م مانگه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ئاستی پێش هێرشه‌كه".
ئەمین ناسر سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ، بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان بە رێژەی 30% راستەوخۆ دوای 24 کاتژمێر لە هێرشەکان زیادی کردووە.
هاوکات، زانیاری نوێشی لەبارەی هێرشەکان ئاشکراکرد، کە 4 ناوچەی تایبەت لە دامەزراوەی نەوتی خوریس بە ئامانجگیراوە.
لەلایەکی دیکەوە عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە بەڵێنیدا، کە ئاستی بەرهەمهێنان تا کۆتایی ئەم مانگە واتە لە 10 رۆژی داهاتوو وەک ئاستی پێشووی دەگەڕێننەوە، بۆ مانگی 11ـەش ئاستی بەرهەمهێنانن دەگەیننە 12 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئاماده‌و پێشكه‌شكردنی گرافیك: ئه‌ژین قادر