حكومه‌تی هه‌رێم هه‌قده‌ستی كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی خه‌رج ده‌كات

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێدا

K24 – هه‌ولێر:

كۆمپانیای شاماران رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان پێی راگەیاندوون، لەسەری ساڵی داهاتووە هەقدەستی کارکردنیان پێدەدرێت.

سەرەڕای ئەوە کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، کارکردن لە کێڵگەی ئەترووش بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی تشرینی دووەم رۆژانه‌ 43 هەزار 360 بەرمیل نەوت بووە، بەڵام ئێستا بیرەکان لە ژێر چاککردنەوەیەکی ئاسایی دان.

هاوکات کۆمپانیاکە رایگه‌یاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئاستی بەرهەمهێنانیان بە رێژەی 56% زیادیکردووە، کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی گەورە کار لە ژێرخانی کێڵگەکانی دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان بەردەوام بێت لە گەشەکردن. 

کێڵگەی ئەتروش 85 کیلۆمەتر لە باکووری هەولێرە، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. بۆ یەکەم جار کێڵگەکە لە ساڵی 2011 دۆزرایەوە، لە تەممووزی 2017 دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت کرا.