بەفر چەند ناوچەیەكی كوردستانی سپی پۆشكرد

شەپۆلێكی بەفربارین باكووری كوردستانی گرتەوە

K24 - ھەولێر

شەپۆلێكی بەفربارین باكووری كوردستانی گرتەوە و چەند ناوچەیەكی سپی پۆشكرد.

پەیامنێرانی كوردستان24 لە باكووری كوردستان رایانگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفر بارین روویكردە باكووری كوردستان و بەیانی لە ناوچەی قاموشان سەر بە قەرسی باكووری كوردستان، بەفر باری، بەو ھۆیەشەوە شارەكە سپی پۆش بوو. بەشێك لە ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییان لە نێو بەفر گیریان خوارد، ھەندێك لە ھاووڵاییانیش لە رێگە دوورە دەستەكاندا گیریان خوارد.

ھاوكات لە شارەكانی وان، ئەرزەڕوم، ئاگری و چەند ناوچەیەكی دیكەی باكووری كوردستان بەفر باریووە.

ھ.م