ته‌مه‌نی ته‌نیا 9 ساڵه و خۆی به په‌ته‌وه هه‌ڵواسی
K24- هه‌ولێر:
منداڵێكی سووری ویستی له‌چاو ئه‌كته‌رێكی زنجیره درامایێكی ته‌له‌فزیۆنی بكاته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی خۆی به‌په‌ته‌وه هه‌ڵده‌واسێت، گیان له‌ده‌ستده‌دات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی منداڵێك به‌ناوی "به‌تول" بڵاوبووه‌ته‌وه، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 9 ساڵه و له‌چاو ئه‌كته‌ری سووری، "كینده حه‌نا"ی كردووه‌ته‌وه كاتێك له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كانی زنجیره درامایه‌ك به‌ناوی "خاتون" ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات، منداڵه‌كه‌ش و ملی خۆی به په‌تێكه‌وه له‌ناو دۆڵاب هه‌ڵواسیوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
له یه‌كه‌م كۆمێنتیشدا بۆ ئه‌و رووداوه، ئه‌كته‌ری ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی "شام ئێف ئێم" راگه‌یاندووه، "رووداوه‌كه شۆكێنه‌ر و به‌ئازار بوو، له‌و جۆره ساتانه‌دا وشه‌كان ناپاكیمان لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بیڵێین: رووداوی مردنی به‌تولی منداڵ زۆر كاری لێكردووم".
دووپاتیشیكرده‌وه، "پێویسته به‌ر له خستنه‌ڕووی دراماكان له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان، رێنمایی ته‌مه‌ن له‌سه‌ر شاشه‌كان بدرێن، چونكه هۆشیار منداڵ له‌و ئاسته‌دا نییه له‌كاتی سه‌یركردنی ئه‌و جۆره دیمه‌نانه‌ی كه پێویسته ته‌نیا ئه‌وانه سه‌یر بكه‌ن، كه ته‌مه‌نییان سه‌رووی 18 ساڵییه، چونكی چه‌ندین دیمه‌نی توندوتیژی له دراماكاندا نیشان ده‌درێن".
H.B