ته‌نیا دوو رۆژ زیندانی بۆ بڕایه‌وه‌

له‌ پردێكی به‌رزه‌وه‌ هاوڕێیه‌كی خۆی خسته‌ خواره‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ویلایه‌تی واشنتنی ئه‌مه‌ریكا، دادگا بڕیاری له‌ باره‌ی ئه‌و كچه‌وه‌ ده‌ركرد، كه‌ له‌ پردێكی به‌رزه‌وه‌ هاوڕێیه‌كی خۆی خسته‌ خواره‌وه‌ و خه‌ریك بوو بیكوژێت.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه‌، تایلۆر سمیسی 19 ساڵ، له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ دوو رۆژ زیندان و یه‌ك مانگ كاركردن له‌ بواری راژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سزا دراوه‌.

نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، تایلۆر له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی 16 ساڵی خۆی له‌سه‌ر پردێكی 18 مه‌تر به‌رز وه‌ستابوون و له‌ ناكاو تایلۆر هاوڕێكه‌ی خسته‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو ئاو.

هاوڕێكه‌ی به‌ هۆی ئه‌و كه‌وتنه‌وه‌ چه‌ند په‌راسوویه‌كی شكان و چاره‌سه‌ری پێویستی به‌ كاتێكی زۆره‌.