لە پەخشی راستەوخۆدا یاری ئاگرین ئاراستەی پێشکەشکارێک دەکرێت

بۆتە جێی باسە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

K24 – هه‌ولێر:

لە پەخشی راستەوخۆدا، یاری ئاگرین دەگیرێتە پێشکەشکارێکی پاکستانی و پێشکەشکارەکە لە ستۆدیۆکە هەڵدێت.

پێشکەشکارەکە میوانێکی هەیە و راستەوخۆ قسەی لەگەڵ دەکات، بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئیندیان ئێکسپرێس، پێشکەشکارەکە لە میوانەکەی دەپرسێت: "پێت وایە ئاسانە بۆ توندڕەوەکان بە کۆمەڵ سنوورەکان ببەزێنن و بێنە ناو وڵاتەوە؟"

لەناکاو تەنێکی ئاگرین ئاراستەی پێشکەشکارەکە دەکرێت و پرۆگرامەکە رادەگیرێت.

گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و هەندێک کەس گاڵتە بە کەناڵەکە دەکەن و هەندێکی دیکەش رەخنەی لێ دەگرن.

H.J