به وێنه.. مهیدانی سوور و كۆشكی كریملن له مۆسكۆ ببینه
K24 - مۆسكۆ:
مەیدانی سوور یەکێکە لە ناوچە دیار و بەناوبانگەکانی جیهان، دەکەوێتە سەنتەری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، مەیدانەکە پانتاییەکی چوارگۆشەیی هەیە کە کۆشکی کریملن و قەڵای پاشایەتی پێشوو جیادەکاتەوە لە بارەگای سەرەکی سەرۆکی ئێستای رووسیا لەگەڵ ناوەندی مێژووی بازرگانی ناسراو بە (Kitay Gorod).
لەگەڵ ئەوەشدا مەیدانەکە خاڵی بەستنەوەی سەرجەم رێگاکانی ناوەوە و شاڕێگا سەرەکی و خێراکانی دەرەوەی مۆسکۆشە، بەتێڕوانینی خەڵك و سیاسییەکانی رووسیا، ناوچەی سوور وەك جەمسەرێکی هێز و دەسەڵات و ناوەندێکی مێژووی و چەقی جوگرافیای وڵات دەزانن.
ساڵانە لە بیرەوەری جەنگی و بۆنە مێژووییەکاندا نمایشی سەربازی بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا مەیدانەکە ناوەندێکی گرنگە بۆ سەردانیکردنی تەواوی ئەو گەشتیارانەی لەناوچەکانی جیهانەوە روودەکەنە مۆسکۆ .
ئامادەکردن و فۆتۆ : کاروان یارە - کوردستان24