ئه‌ردۆغان: خه‌ريكه ده‌چينه ناو عه‌فرينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆك کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رايگه‌ياند، "خەریکە دەچینە ناو عەفرینەوە، شتێکی ئەوتۆ نەماوە، بەڵام ئێمە بۆ داگیرکاری ناچینە ئەو شوێنە".
ئەردۆغان گوتيشى: "ئێمە دەچینە عەفرین بۆ ئەوەی ئەوێ رادەستی خاوەنى راستەقینەی بکەین".
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ، بڵاويكرده‌وه، كه سه‌رۆك كۆمارى توركيا ئه‌وه‌شى گوتووه: "لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند دیمەنێک دەبینین لە عەفرین کە بەدەرە لە مرۆڤایەتیی. هاووڵاتییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنرێن. بەو فێڵ و تەڵهکانەی کە دایان ناوە منداڵان بە کوشتن دەدەن".
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه دێن، كه دوێنێ دووشه‌ممه 12ى ئازار/ مارسى 2018، وته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه)، برووسك حه‌سه‌كه، تايبه‌ت به كوردستان24، رايگه‌ياند، وه‌ك گه‌لى كورد و پێكهاته‌كانى ديكه‌ى عه‌فرين و هێزه‌كانمان زياتر له 50 رۆژه رووبه‌ڕووى په‌لامارێكى دژوارى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بووينه‌ته‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش رووبه‌ڕووى پيلانێكى نێوده‌وڵه‌تى رووسيا و توركيا بووينه‌ته‌وه، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان ده‌يانه‌وێت كۆتايى به بوونمان بهێنن.
برووسك حه‌سه‌كه، گوتيشى: "له ماوه‌ى ئه‌و رۆژانه‌دا شه‌ڕى سه‌خت له ناوچه چياييهكان بووه. ئێستا گه‌يشتووه‌ته ده‌شتايى و دوژمنى تورك، له ميحوه‌رى شه‌راوه نزيكبووه‌ته‌وه له عه‌فرين و نێوانمان دوو كيلۆمه‌تره و ئێستا شه‌ڕێكى دژوار له‌وێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه وه‌ك يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه، پهيمان و به‌ڵێنمان داوه‌ته گه‌لى خۆمان و شههيدهكانمان، هه‌تا يه‌ك چه‌ته و داگيركه‌رى دوژمن له‌سه‌ر خاكمان هه‌بێت شه‌ڕ ده‌كه‌ين، جا ئه‌و شه‌ڕه هه‌رچه‌ند بخايه‌نێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سوپاى توركيا نزيك بووه‌ته‌وه له عه‌فرين و له‌و باره‌يه‌وه باسى له‌وه‌كرد، "شه‌ڕى داهاتوومان ره‌نگه له‌ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بێت و شه‌ڕ بكه‌وێته ناو شار، به‌ڵام له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت، ئێمه به‌رگرى خۆمان ده‌كه‌ين و ئێمه شهڕڤانين و پێشتر هه‌موو ئامادهكارييهكمان كردبوو. دوژمن به له‌شكرێكى په‌نجا تا شه‌ست هه‌زارى و به نوێترين چه‌كى پێشكه‌وتوو له‌شكركێشى كردووه".
سه‌باره‌ت به هێزه پشتيوانه‌كانى عه‌فرين، كه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێمه‌وه روويان له عه‌فرين كردووه، برووسك حه‌سه‌كه گوتى: "ئه‌و هێزانه‌ى له سوورياوه گه‌يشتوونه‌ته عه‌فرين، له‌سه‌ر بانگهێشتى ئێمه هاتبوون، كێ بيه‌وێت پشتيوانيمان بكات، پێشوازى لێده‌كه‌ين. ئێستا ئه‌وانيش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان و له به‌ره‌ى شه‌ڕدان".
روونيشيكرده‌وه، "سوپاى توركيا، ئاو، كاره‌با، سووته‌مه‌نى، وزه، خۆراكى له خه‌ڵكى عه‌فرين بڕيوه و گه‌مارۆى خستووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه و ژيانى سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى خستووه‌ته مهترسييهوه".
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به ياوه‌رى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى به‌ره‌ى نووسره و به‌رهه‌ڵستكاره سوورييه‌كان هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
دواى زياتر له 50 رۆژ له هێرش و بۆردومانكردنى عه‌فرين، تا ئێستا وڵاتانى ئه‌وروپا و خۆرئاوه هيچ كاردانهوهيهكى تونديان له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌رنه‌بڕيوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به بێده‌نگى له ئاست روودانى كاره‌ساتى مرۆيى له عه‌فرين تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئ.ر