به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه گوندێك چۆڵكرا
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د غه‌رب، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له كوتله‌ی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، دانیشتووانی گوندی "غه‌ریبی سه‌روو" له ناحیه‌ی عه‌باسی قه‌زای حه‌ویجه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه به ته‌واوه‌تی ئاواره‌بوونه و گونده‌كه چۆڵكراوه.
وێبسایتی "بغداد الیوم" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاواره‌بوونی دانیشتووانی ئه‌و گونده، هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئازادكردنی قه‌زای حه‌ویجه له چه‌كدارانی داعش.
محه‌مه‌د غه‌رب بۆ سایته‌كه ده‌ڵێت: "گوندی غه‌ریبی سه‌روو، به ته‌واوه‌تی چۆڵكراوه و به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، دانیشتووانه‌كه‌شی به ته‌واوه‌تی ئاواره بوونه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گونده‌كه 300 ماڵ بووه و ئه‌و ئاماژانه‌ی له ره‌وشی ناوچه‌كه ده‌خوێندرێنه‌وه، "به باش نابینرێن" و گومان له جموجۆڵه گوماناویی و به‌رده‌وامه‌كانی چه‌كدارانی داعش هه‌یه له ناوچه‌كه.
ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له كوتله‌ی عه‌ره‌بی راشیگه‌یاند، فه‌رمانده و دانیشتووانی ناوچه‌كه داوای گۆڕینی ئه‌و هێزه سه‌ربازییه ده‌كه‌ن، كه له ناوچه‌كه‌یان جێگیر كراون و له فیرقه‌ی شه‌شی پۆلیسی فیدرالین.
ئه‌وه له كاتێكدا، له كۆتایی ساڵی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعشی له عێراق راگه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌كدرانی ئه‌و رێكخراوه له ماوه و ناوه ناوه هۆشداری له باره‌ی به‌رده‌وامی مهترسییهكانییان ده‌درێت.
ئ. م