عەسائیب ئەهلولحەق وەڵامی ئەمەریكا دەداتەوە

"سزاکانتان هیچ سوودی بۆتان نابێت"

K24 - ھەولێر

عەسائیب ئەهلولحەق وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئەمینداری بزووتنەوەکەیان دەداتەوە.

محەمەد روبەیعی، گوتەبێژی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر قەیس خەزعەلی ئەمینداری بزووتنەوەکە و براکەی لەیس دایەوە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی :"سزاکانتان هیچ سوودی بۆتان نابێت، چونکە هیچ پارەیەکمان لە دەرەوەی وڵات نییە، ئینجا بە خەفەتەوە بمرن".

روبەیعی دەشڵێت: "هەمیشە بە سەرە رمی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری، تیرۆر، دابەشکاری، پشک پشکێنە و گەندەڵی دەمێنینیەوە".

دوێنێ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له‌ قه‌یس خەزعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌یس خەزعه‌لی برای، خه‌میس خه‌نجه‌ر و حوسێن فالح عه‌زیز لامی، خستنە لیستی سزاکانییەوە.

قه‌یس خزعه‌لی، خه‌میس خه‌نجه‌ر، ئه‌بو زه‌ینه‌ب ئه‌للامی، له‌یس خزغه‌لی
قه‌یس خزعه‌لی، خه‌میس خه‌نجه‌ر، ئه‌بو زه‌ینه‌ب ئه‌للامی، له‌یس خزغه‌لی