یه‌كه‌م كاندید بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له فیلته‌ری خۆپیشانده‌ران ده‌رنه‌چوو
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی عێراقی له مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان، رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ده‌رباره‌ی هه‌واڵی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند و دژی وه‌ستانه‌وه.
خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا دژی هه‌واڵی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له هه‌مان كاتدا خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی باشووری عێراقیش كاندیدكردنی سودانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تكرده‌وه. خۆپیشانده‌ران پێیانوایه ئه‌و كه‌سه پێشتر پۆستی حكوومی زۆری هه‌بووه و ناتوانێت ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانێكی بێلایه‌ن بۆ حكوومه‌تی عێراق".
له‌وه‌ش زیاتر لافیته‌یان به‌رزكرده‌وه و له‌سه‌ریان نوسیووه "بێلایه‌نمان ده‌وێت نه‌ك ده‌ستله‌كاركێشاوه" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی له حزبی ده‌عوه و هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی.
سودانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین پۆستی هه‌بووه. وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤ بووه له خولی دووه‌می حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی. هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری پیشه‌سازیی بووه به وه‌كاله‌ت له كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی. ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و كه‌سێكی نزیك بووه له نووری مالیكی. خه‌ڵكی پارێزگای میسانی باشووری عێراقه.