روانگه‌ی سووریا: توركیا ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی توركیا له ده‌وروبه‌ری عه‌ین عیسا ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده‌یان كردووه‌ته ئامانج و بۆردومانیان كردوون.
روانگه‌ی سووریا راشیگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ئۆتۆمبێلێكی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ی له گوندی "دبس"، كه ته‌نیا 3 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی "عه‌ین عیسا" له باكووری ره‌ققه دووره بۆردومان كردووه.
گوتیشی: "چوار شه‌ڕڤان له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه".
روانگه‌ی سووریا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و بۆردومانه‌ی توركیا، به پێشێلكارییه‌كی روونی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست واژوو كراوه".
روانگه‌ی سووریا ئاشكراشیكردووه، "ئه‌مڕۆ هێز و چه‌كی زیاتر گه‌یه‌ندراوه‌ته ئه‌و میلیشیا چه‌كداریانه‌ی هاوپه‌یمانی توركیان و له خاكی توركیاوه كاروانێك چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی گوندی شوكرییه و جان ته‌مری نزیك له سه‌رێ كانی كراوه".
باسی له‌وه‌شكردووه، "چوار تانك و تۆپهاوێژێك و حه‌فاره‌یه‌ك له لایه‌ن سوپای توركیاوه گه‌یه‌ندراوه‌ته ناوچه‌ی بابولخه‌یری خۆرهه‌ڵاتی سه‌رێ كانی بۆ هاوكاریكردنی میلیشیا چه‌كداره‌كان".