په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئێران
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێن ده‌دات، به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی بدرێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و زیان به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانی واشنتن له عێراق بگه‌یێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی شوێنكه‌وتووانی ئێران ده‌كه‌ین كه ئه‌م هه‌فته‌یه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامیاندا و به‌هۆیه‌وه 5 سه‌ربازی عێراقی بریندار بوون".
پۆمپیۆ هه‌ڕه‌شه ده‌كات و رووی قسه‌كانی ده‌كاته سه‌ركرده‌كانی ئێران و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر خۆتان و شوێنكه‌وتووانتان زیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان بگه‌یێنن، ئه‌وكاته به‌توندی وه‌ڵامتان ده‌درێته‌وه".
قسه‌كانی پۆمپیۆ پاش ئه‌وه‌یه سوپای عێراق له چه‌ند رۆژی رابردوودا رایگه‌یاند، چوار مووشه‌ك له‌ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه ئهمهریكییهكانیشی تێدایه و به‌وهۆیه‌وه 6 ئه‌ندامیان بریندار بووه.
له ماوه‌ی مانگ و نیوێكی رابردووش‌دا زیاتر له 10 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و هێزانه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هاوپه‌یمان و شوێنكه‌وتووی سیاسه‌ته‌كانی ئێرانن له عێراق.