توركیا ھێزی زیاتر رەوانەی ناوچە سنوورییەكان دەكات

چەندین تانك و زرێپۆش دەنێرێتە بەرەی شەڕ
kurdistan24.net

K24 - رحا

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای توركیا چەند كاروانێكی دیكەی سەرباز و تانك و زرێپۆشەكانی رەوانەی ناوچە سنوورییەكان كردووە.

حەسەن كۆسەن، پەیامنێری كوردستان24 لە رحای باكووری كوردستان رایگەیاند: "سوپای توركیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ھێز و تانك و زرێپۆشەكانی زیاتری رەوانەی ناوچە سنوورییەكان كردووە".

پەیامنێرمان، ئاماژەی بەوەشكرد: "ھێرش و تۆپبارانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بە چڕی بەردەوامە و ئەو تانك و زرێپۆشانەی ئەمڕۆش سوپای توركیا رەوانەی كردون، ئامانج لێی پشتگیری كردنیانە لە ھێرشەكانی بۆ سەر گرێ سپی و سەرێكانی".