فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی ئەتروش دەکەنە ئامانج
K24 – ههولێر:
شەوی رابردوو لە ناحیەی ئەتروش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی جەنگی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، چەندین جار گوند و شوێنە گشتییەکان لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کراون و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی بە هاووڵاتییانی سەر سنوورەکان و گەریلاکانی پەکەکە کەوتوون.
H.J