یارییه‌كانی ئه‌مرۆی زاخۆ و برایه‌تی له خولی پله‌یه‌كی عێراق كۆتایی هات
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی عێراق، یانه‌ی برایه‌تی تووشی دووه‌مین یه‌كسانبوون، یانه‌ی زاخۆش یه‌كه‌مین یاری له‌م قۆناخه دۆڕاند.
له‌سه‌ر یاریگه‌ی كه‌رخ له به‌غدا، یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی سوق شیۆخ بووه‌وه، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، گۆڵه‌كانی برایه‌تی سه‌فین مه‌نسوور و عومه‌ر سه‌دام تۆماریان كرد، ئه‌مه‌ش دووه‌مین یه‌كسانبوونی برایه‌تی بوو به هه‌مان ئه‌نجام له 3 یاری رابردوو.
له‌و یارییه‌دا ناوبژیوانانی یارییه‌كه گۆڵێكی محه‌مه‌د سامی یاریزانی یانه‌ی برایه‌تی له خوله‌كه‌كانی كۆتایی به بیانووی ئۆفساد ڕه‌ت كرده‌وه.
برایه‌تی له كۆی 3 یاری، 2 به‌رامبه‌ربوون و سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار كردووه، 6 گۆڵی كردووه و 5 جاریش تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێنراوه و 5 خاڵیشی كۆكردۆته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا، له‌م قۆناخه‌دا یانه‌ی زاخۆ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، كاتێك به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به یانه‌ی سناعه‌ی به‌غدا دۆڕا.
یانه‌ی زاخۆ له كۆی 3 یاری له‌م قۆناخه، 2 بردنه‌وه و شكستێكی هه‌یه و 6 خاڵی كۆكردۆته‌وه، 4 گۆڵی كردووه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی لێكراوه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، یانه‌كانی زاخۆ و برایه‌تی رووبه‌ڕووی یانه‌كانی كوفه و رۆمادی ده‌بنه‌وه.