سكۆڵز: له هیچ یاریزانێك نه‌ترساوم جگه له مێسی نه‌بێت
پۆڵ سكۆڵز ئه‌ستێره‌ی ناوه‌راستی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لیۆنێل مێسی باشترینی سه‌رجه‌م سه‌رده‌مه‌كانه، ده‌شڵێت: كاتێك رووبه‌ڕووی لیۆ بوومه‌وه نه‌ده‌وێرام لێی نزیك ببمه‌وه.
پۆڵ سكۆڵزی ته‌مه‌ن 44 ساڵ كه له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد پێگه‌یشت و 708 یاری بۆ شه‌یتانه سووره‌كان كرد و 150 گۆڵ و 72 ئاسیستی هه‌بوو، هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش له 2013 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند،
سكۆڵز له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2011 ده‌كات كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن له نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و بارسێلۆنا به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا بارسا یارییه‌كه‌ی 3 ـ 1 برده‌وه، له‌و یارییه‌دا لیۆنێل مێسی ئاستێكی ئه‌فسووناوی پێشكه‌ش كرد و گۆڵێكیشی تۆمار كرد.
سكۆڵز له باره‌ی ئه‌م یارییه ده‌ڵێت: هیچ شه‌رمی ناوێت، له‌و یارییه نه‌ده‌وێرام زۆر له مێسی نزیك ببمه‌وه، هه‌وڵمده‌دا له‌و شوێنه دووربكه‌ومه‌وه كه مێسی لێ بوو، چونكه مێسی باشترین یاریزانی مێژووبوو ترسم لێی هه‌بوو كه به ئاسانی تێپه‌ڕم بكات و یاریم پێ بكات.