خه‌سرۆ گۆران لە بارەی ماچ کردنەکەی موقتەدا سەدر هاتە دەنگ
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى شاندى دانووستانكارى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ به‌غدا، (خه‌سرۆ گۆران) له وه‌ڵامى ئه‌و هێرشه‌ى له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ده‌كرێنه سه‌رى سه‌باره‌ت به ماچكردنى شانى موقته‌دا سه‌در هاته ده‌نگ.
(خه‌سرۆ گۆران) تايبه‌ت به (كوردستان24) رايگه‌ياند، جگه له خودا و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى خۆم بۆ هيچ كه‌سێك ناچه‌مێنم.
گوتيشى: من 10 ساڵ له مووسڵ ژياووم و خۆم بۆ به‌عس و قاعيده نه‌چه‌ماندووه و ئێستاش بۆ ديدارى لايه‌نه‌كان هاتووين و ديداره‌كانيش له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ئه‌ته‌كێتى خۆى هه‌يه و نه خۆمان چه‌ماندووه و نه خۆشمان ده‌چه‌مێنين.
روونيشيكرده‌وه، له به‌غدا ماچ و موچى پياوان باوه و له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تى سه‌يد موقته‌دا سه‌در ده‌ستمان له مل كردووه و نه سه‌رمان نه‌وى كردووى و نه سه‌ريش نه‌وى ده‌كه‌ين و ئێمه فێر نين سه‌رمان نه‌وى بكه‌ين.